مهودا میدیا-
ئهندامێكی سهركردایهتی یهكێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایگهیاند پێویسته له راگهیاند پێویسته وێنهی ژنان له راگهیاندنهكاندا بگۆڕدرێت، روونیشیدهكاتهوه ناكرێت تهنیا له بۆنهكاندا گرنگی به ژنان و پرسهكهیان بدرێت.
نهرمین عوسمان، ئهندامێكی سهركردایهتی یهكێتیی نیشتیمانیی كوردستان له چاوپێكهوتنێكیدا لهگهڵ مهوداپرێس وتی “كۆمەڵگای ئێمە كۆمەڵگایەكی باوكسالارییە، هەرچەندە هەندێ گۆڕانكاری رواڵەتی پەیدابووە، بەڵام نەچووهتە ناو دەزگا گرنگەكانەوە وەك ئەركێك مامهڵەی لەگەڵ بكەن”.
راگەیاندنەكانی كوردستان چۆن مامەڵەیان لەگەڵ پرسی ژن كردووە؟
نهرمین عوسمان: كۆمەڵگای ئێمە كۆمەڵگایەكی باوكسالارییە، هەرچەندە هەندێ گۆڕانكاری رواڵەتی پەیدابووە، بەڵام نەچووهتە ناو دەزگا گرنگەكانەوە وەك ئەركێك مامهڵەی لەگەڵ بكەن، راگهیاندن یەكێكە لە دەزگا گرنگەكان دەچێتە لای هەموو تاكێك، راگەیەندنەكان دوو جۆر مامهڵە دەكەن، هەندێكجار ژن وەك كاڵا سەیر دەكرێ بێ سانسۆرە بەتایبەتی لەكاتی بڵاوكردنەوەی زنجیرە بیانییەكان و رێكلامی كاڵاكان و هەندێكجاریش كهیسەكانی ژن بەشێوازێك پیشان دەدرێ كە لە بەرژەوەندی چارەسەر نییە، دەتوانم بڵێم راگەیەندنەكانی ئێمە لە ئاستی پێویست نییە.
بەشداری ژنان لە بواری راگەیاندن چۆن بووە؟ ئایا وەكو كارەكتەرێكی كارا دەركەوتوون؟
نهرمین عوسمان: بۆ بەشداری ژنیش وەك پێویست نەبووە تائێستا تەنها دوو ژن لە كوردستان خاوەنی كەناڵن یەكیان تائێستا ناوخۆییە، ژنیش زۆربەی كات وەك بێژەر دەردەكەوێ و بایەخێكی زۆریش بە رواڵەتی بێژەرەكان دەدرێ، هەروهها زۆرێك لەو كچانە گلەیی لە كەناڵەكان دەكەن كە بەشدارییان پێ ناكرێ لە بەرنامە گرنگەكان.
چی بكرێت بۆ ئەوەی راگەیانەكان كاریگەریی ئەرێنی بەئاراستەی بەرەوپێشچوونی خەباتی یەكسانیخوازیی ژنان دروست بكەن؟
نهرمین عوسمان: سەرەتا دەبێ وێنای ژن بگۆڕدرێت و بەشدارییان پێ بكرێت لە ئامادەكردنی بەرنامە گرنگەكان بۆ ئەوەی خوێندنەوەی ژنیش ببینرێ لە داڕشتنیان، ژن بچێتە قوڵایی رووداوەكان و بوێرانە بێ جیاوازی كردنیان لەگەڵ هاوڕێ پیاوەكان، بەرنامەی زانستیانەی تایبەت بە ژن و كهیسەكان و كێشە یاساییەكان، چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەرهەق بە ژن و هەوڵدان بۆ گۆڕینی روانگەی كۆمەڵ لەسەری زیاتر بكرێت، سانسۆریكی زانستیانە بخرێتە سەر ئەو بەرنامانەی وێنای ژن وەك خۆی پیشان نادات، بەشداری پێكردنیان لە بەڕێوەبردنی كەناڵەكانی راگەیاندن. بەرنامەكانی ژن تەنها لە بۆنەكان نەبێ، بەڵكو بەردەوامی تیابێ .

